ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لانیكه‌م ٩ زیندانی له گرتووخانه‌كانی ڕژیم له شاری تۆربه‌ت جام و كه‌ره‌ج به تۆمه‌تگه‌لێكی جۆراوجۆر له سێداره دران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش له زیندانی شاری تۆربه‌ت جام ٩ زیندانی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزای له سێداره‌دان ڕه‌وانه‌ی زیندانی تاكه‌كه‌سی كراون و كه ٨ كه‌س له‌و زیندانیانه ڕۆژی پێنجشه‌ممه له سێداره‌دراون. به‌پێی به‌ڵاوكراوه‌كان ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌و زیندانییانه “محه‌ممه‌د سادقی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵه. هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژ حوكمی زیندانیه‌كی دیكه كه پێشتر به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا و تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه و كوشتن به سێداره‌دان مه‌حكووم كرابوو له زیندانی ناوه‌ندی شاری كه‌ره‌ج له سێداره دراوه. شایانی باسه له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو لانیكه‌م ٧ كه‌س له زیندانی مه‌شهه‌د به‌شێوه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له سێداره دراون.