به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له “ئیسلام قه‌لعه“ی سنووری “دوغاروون“، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تالیبان تێكهه‌ڵچوون و شه‌ڕ وپێكدادان ڕوویدا.
ڕاپوڕته‌كان باس له داخرانی سنووری “ئیسلام قه‌لقعه” له لایه‌ن گرووپی ئیسلامگه‌ڕای تالیبانه‌وه ده‌كه‌ن و به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه هێزه‌كانی تالیبان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هێزه سنوورییه‌كانی ئێران‌دا گرتووه و به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و گرووپه پێنج كه‌سیانیش ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.