کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

شكستی نوێنه‌ری حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌داریی له‌ ئیستانبۆل

دوشنبه – ۳ تیر – ۱۳۹۸ , 24 – 06 – 2019

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌سه‌ر بڕیاری شوڕای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركییه‌ و‌ به‌ ڕه‌سمی نه‌ناسینی هه‌ڵبژاردنی پێشوو، بۆ جارێكی دیكه‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌دارییه‌كان له‌شاری ئیستانبۆل به‌ڕێوه‌چوو.
ڕكابه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م قۆناخه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌داری ئیستانبۆل ، ” ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو” له‌ پارتی كۆماری خوازی خه‌ڵك و “بن عه‌لی یه‌لدریم” سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو له‌ پارتی “ئاكه‌په” كه‌ بۆ ده‌نگ وه‌رگرتن له‌ شاری ئیستانبۆل كێبه‌ركێیان ده‌كرد.‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو به‌ ٥٤ له‌ سه‌د به‌رامبه‌ر به‌ ٤٥ له‌ سه‌دی ده‌نگه‌كان بن عه‌لی یه‌لدریم، سه‌ركه‌وتوویی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌م ڕووداوه‌ شكستێكی گه‌وره‌ بۆ حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ژمێردرێ، ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پێشتر خۆیان داوایان كردبوو هه‌ڵبژاردن سه‌رله‌نوێ بكرێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی ژنانی ئه‌فغانستانی دژبه‌ حكوومه‌تی تالیبان

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئه‌ندیمشك

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-