لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “خالید سەیف پەناهی” و “ئەفشین حسێن پەناهی” بەبێ بەشداری کردن لە دانیشتنی دادگادا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم سزای یەک ساڵ و ٩١ ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئەفشین حسێن پەناهی” چالاکی مەدنی خەڵکی شاری سنە ڕۆژی شەممە ١٧ی مانگی گوڵان ئاگادار کراوەتەوە کە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوه بە تۆمەتی چالاکی لە دژی نیزام بە ساڵێک بەندکران سزا دراوە و “خالید سەیف پەناهیش” لە لایەن هەمان دادگاوە ڕۆژی دووشەممە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم، سزای ٩١ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.