کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی 3 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەر یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

سەپاندنی 3 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەر یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی 300x150 1

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار و بەندکراو لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بووەتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناویحەدیسە مورواریدیلە دوو دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتیبێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیوتەبلیغ دژ بە ڕژیم، سەرجەم حوکمی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانی تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە و بنەماڵەکەی لە ژێر گوشاری توندی هێزە ئەمنیەکاندان.