کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی ٣  ساڵ زیندان بە سەر کچە خوێندەکارێکدا لە تاران

سەپاندنی ٣ ساڵ زیندان بە سەر کچە خوێندەکارێک لە تاران 3

“هەستی میری” خوێندەکار لە زانکۆی “عەلامە تەباتەبایی” لە شاری تاران، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگا ئینقلابی ئەو شارەوە، حوکمی ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم“، “لە بەرچاو نەگرتنی حیجابی ئیسلامی” و “بڵاو کردنەوەی پرۆپاگاندا بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی“، ئەم حەکمەی بە سەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە لە مانگانی ڕابردوودا، بە تایبەت پاش شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران_ئیسرائیل، ڕێژەی دەستبەسەر کردن   هەروەها گوشار بۆ سەر چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.