هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی “فریشتە حسێنی” تەمەن ٣٨ ساڵ، کە پێشتریش پێشینه‌ی به‌ندكرانی هه‌بووه، له ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی زانیارییه‌كان، “فریشتە حسێنی” سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه سزای ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ناوبراو خەڵکی گوندی “دارگردەڵە”ی سەر بە شاری بۆکانە و ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هه‌تاوی، لەلایەن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرابوو.