کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان لە تاران

سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “عومران ئەمانی“، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٢١ ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو دانیشتووی شاری تارانە و لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی تارانی گەورە کرا. پاش نزیکەی ساڵێک ڕاگرتن، ڕۆژی شەممە ٢ی خەزەڵوەر، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی «مۆحارەبە» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.