“فەرەیدوون نەبی” لاوی خەڵکی پیرانشار کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” بۆ ماوەی ١٩٣ ڕۆژ لە جیاتی براکەی بە ناوی “فەردین نەبی” بە بارمتە گیرابوو، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا سەرجەم سزای ٧ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بهسهردا سهپێندراوه.
“فەرەیدوون نەبی” تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، لەم دوایییانەدا لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ئەمیر ئۆجاقڵوو”، بە تۆمەتی “تهبلیغ دژی ڕژیم” سزای ٨ مانگ بەندکران، بە تۆمەتی “هاوكاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” سزای ٣٥ مانگ زیندان و بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی” سزای ٤٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. هەروەها لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە سەرۆکایەتیی “ڕەزا قارەمانیسەعاتلوو”، لە دۆسیەیەکی دیکەدا ئهو هاووڵاتیهی بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەکی قاچاخ و فڕێدانی کۆکتێل مۆلۆتۆڤ” به ٦ مانگ زیندان و ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن سزای ماڵی مهحكووم كردووه.