“کەماڵ عەبدوڵڵازادە”، لاوی خەڵکی شاری سەقز کە لە تاران ماوه‌ی سەربازیی زۆرەملێی تێپەڕ دەکرد، پاش ڕفاندنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، سزای زیندانی بە سەردا سەپا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، “كه‌ماڵ عه‌بدۆڵڵازاده” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ڕفێندرا و له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” سزای پێنج ساڵ و ٨ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.