کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر ڕۆژنامەوانێک لە باکووری کوردستان

سەپاندنی سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر ڕۆژنامەوانێک لە باکووری

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی مانگی بەفرانبار، لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان دانیشتنی دادگای ڕۆژنامەنووس “ڕۆژهات دۆغروو”، پەیامنێری تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەچوو و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ئەو ڕۆنامەنووسەدا سەپێندرا.

“ڕۆژهات” کە هەشت ساڵ لەمەوبەر بە دیاریکراوى لە مانگى ١٠ ى ساڵى ٢٠١٤ لە پێکدادانێکى چەکداریدا لە ئامەد بە فیشەک برینداربوو و دواتر دەستگیرکرا، پاش نزیکەی هەشت ساڵ مانەوەى لە زیندان، دادگاى دەوڵەتی تورکیە لە ئامەد بە تۆمەتى “هەوڵی کوشتنی بەئەنقەست” و “بانگەشە بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستى” سزاى هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند. شایانی باسە ئەو ئەفسەرەی کە “ڕۆژهات”ی دەستبەسەر کردووە لە دانیشتنەکەی دادگادا بیری نەکەوتەوە، کە ئایا ناوبراو کامێرای وێنەگرتنی پێبووە یان دەمانچە.