لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگای ئینقلاب و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی لە شارەکانی ئوستانی سنە و ورمێ سزای بهندكرانیان بهسهر لانی کەم ١٦ چالاکی سیاسی و مەدەنیدا سهپاندووه.
بەپێی ئاماری ناوەندەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٢دا، ١١ هاووڵاتیی لە ئوستانی سنە و ٥ هاووڵاتیی لە ئوستانی ورمێ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بەگشتی به ٢٧ ساڵ و ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و هەروەها ٧ ساڵ زیندانی هەڵپەسێڕدراو سزا دراون. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە سێ چالاکی ژن و چالاکێکی ژینگەپارێز لە ناو سزادراوهكاندان.