بەپێی دوایین زانیارییەکان، “مەریەم دریسی” هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای فارس، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە مانگی خەزەڵوەری 1404ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم، مانگی ڕەشەمەی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی قورس تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگای ڕژیم لە سەر تۆمەتەکانی ئازاد کرابوو.
