کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حۆکمی سێدارە بە سەر هاووڵایەتییەک لە تاران

سەپاندنی حۆکمی دە ساڵ زیندان بەسەر هاووڵایەتییەک لە شاری تاران 1 300x200 1

ئەمیرحەسەن ئەکبەریمۆنفەرد، بەندکراوی سیاسیی ڕاگیراو زیندانی ئێڤین، بە بڕیاری لقی ١٥ی دادگا ئینقلابی تاران و بە سەرۆکایەتی قازی ئەبولقاسم سەلەواتی، بە تۆمەتیبەغیحوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو سەرەتای مانگی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا. ئەو هاووڵاتییە بۆ ماوەی چەندین مانگ لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرا و هەروەها لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزەکانی ڕژیمدا بوو. ناوبراو دواتر لە لایەن دادگا ئینقلابی ڕژیمەوە بە سەرۆکایەتی قازی ئوبەلقاسم سەڵەواتی، بە تۆمەتیشۆڕشی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامی، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە کە سێ ڕۆژ پێش ئێستا پێی ڕاگەیندراوە.