بەپێی هەواڵی گەیشتوو، محەممەدئایین مۆئەیێد موحسینی تەمەن ١٩ ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تارانەوە سزای زیندانەکەی بۆ دوو ساڵ کەمکرایەوە.
بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن لقی ٢٢ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران دەرکراوە، موحسینی بە تۆمەتی ”کۆبوونەوە و هاوپەیمانی دژ بە ئەمنیەتی وڵات” حوکمی دوو شاڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. ڕەزا ساڵحی، پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ، سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم دۆسیەیە ڕایگەیاندووە کە چاپکردنی ژمارەیەک تراکت و بە بەکارهێنانی پرێنتەرێکی ئاسایی، وەک بەڵگەی تۆمەتی ”کۆبوونەوە و هاوپەیمانی دژ بە ڕژیم”دژی محەمەدئایین مۆئەیید موحسینی هەژمار کراوە.
