کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حۆکمی ئێدام بەسەر دەسبەسەر کراوێکی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤

سەپاندنی حۆکمی ئێدام بەسەر دەسبەسەر کراوێکی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی سێدارەکەی پەسەند کراوە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی بنیامین نەقدی، سەرەتای لە لایەن لقی یەکەمی دادگا ئینقلابی شاری شیرازەوەافساد فی العرضتۆمەتبار کرا، بەڵام دواتر ناوبراو لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە چەندین تۆمەتی دیکە وەکووموحاربە، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات، تەبلیغ دژ بە ڕژیم و هەروەها ئەندامتی گروپە دژبەرەکانی ڕژیم، لە سەر دۆسیەکەی زیاد کراوە.