کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی 42 مانگ زیندانی تەعزیری بە سەر یاسر ئەحمەدی نەژاد

سەپاندنی حوکمی 42 مانگ زیندانی تەعزیری بە سەر یاسر ئەحمەدی نەژاد

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “یاسر ئەحمەدی نەژاد” چالاکی کرێکاری و پارێزەری دادگوستەری، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی 42 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو لە ساڵانی ڕابردوودا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی کرێکارانی ئەرکان سالسی و پەیمانکاری شیرکەتی نەوت، چەندین دۆسیەی قەزایی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی تۆمار کردبوو و هەوڵێکی زۆری بۆ دابین کردنی داخوازییەکانی ئەو کرێکارانە دابوو. ئەو چالاکوانە ڕێمەوتی 16ی ڕێبەندانی 1404ی هەتاوی و پاش زیاتر لە یەک مانگ دەرکرانی بڕیاری دەستبەسەرکردنی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی یاسوج کراوبوو.