کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی 32 ساڵ  زیندانی تەعزیری  بەسەر مریەم باباجانی

سەپاندنی حوکمی 32 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەر مەریەم باباجانی 1

لە  ڕۆۆژانی  ڕابردوودا،مریەم باباجانیهاووڵاتی دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار لە ئاری ئیزە، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی 32  ساڵ و 6 مانگ و دوو  ڕۆژ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو بە  تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری ڕژیمی  کۆماری ئیسلامی و هەروەها چەندین  تۆمەتی دیکەی پەیوەندیدار بە تاوانە ئەمنیەتییەکان، ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام هێشتا  سەبارەت بە ڕەوەندی دۆسیەکەی و هەروەها ناوەڕۆکی ئەنجامی کۆبوونەوەی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەهواز لە سەر تۆمەتەکانی بڵاو نەکراوتەوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی  دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.