کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری تاران

سەپاندنی حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر هاووڵاتییەکی دانیشتووی

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری تاران و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناویخەدیجە شادمانهاوکات لەگەڵ ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەسبتەسەر و پاش مانگێک ڕاگرتنی لە بەندیخانەی تارانی گەورە، ڕەوانەی بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین کرا. ناوبراو پاشان لە لایەن لقی 26ی دادگا ئینقلابی ڕژیمەوە بە سەرۆکایەتیئیمان ئەفشاری، بە تۆمەیتتەبلیغ دژ بە ڕژیم و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە سەرەتاییترین مافەکانی و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.