بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “ئەبولفەزل ئازادی قەهرەمانلوو” هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری “دەرە گز” سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بووەتەوە.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە 25ی بەفرانباری 1404ی هەتاوی وپاش سەرکوتی خوێناوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی کرا. ئەو هاووڵاتییە پاشان لە لایەن دادگا ئینقلابی قوچانەوە بە تۆمەتێک کە هێشتا ڕوون نەکراوەتەوە، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە کە چوار ساڵ لە حوکمەکەی تەعلیق کراوە.
