کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی ٩ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی نەجەف ئابادی ئیسفەهان

سەپاندنی حوکمی ٩ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی نەجەف

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەجەف ئابادی ئیسفەهان، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ٩ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناویڕەسووڵ ساڵحی، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانی تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و هەروەها پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.