“مریم باباجانی“، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاری ئیزە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ٣٢ ساڵ و ٦ مانگ و ٢ ڕۆژ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە لایەن دادگا ئینقلابی ئەهوازەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەر” و هەروەها هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات، ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە کە لە کۆی ئەو حوکمە، سەرجەم ٢٠ ساڵی جێبەجێ دەکرێت. لە هەمان کاتدا پارێزەری ئەو بەندکراوە ئاماژەی بەوە کردووە کە حوکمی زیندانی ئەو چالاکوانە، بە شێوەیەکی نایاسایی بەسەریدا سەپێندراوە و خوازیاری پێداچوونەوەی دادگای ڕژیم لە سەر تاوانەکانی بووە.
