کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر هاووڵاتییەکی مەسیحی خەڵکی پارێزگای گیلان

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر هاووڵاتییەکی مەسیحی خەڵکی پارێزگای

بەپێی دوایین زانیارییەکان،غەزەڵ مەرزبانهاووڵاتی مەسیحی خەڵکی ناوچەیلەشت نشای شارستانی ڕەشت، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بووەتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بە تۆمەتیهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات لە ڕێگەی ڕێکخستنی کۆبوونەوە و تەبلیغ دژ بە ڕژیم، حوکمی ٩ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو شارومەندە ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو و پاش ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کراوە.