کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر سەجاد حائیری

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر سەجاد حائیری 2

رۆژی ڕابردوو، حوکمی دوو سال و نیو  زیندانی تەعزیریسەجاد حائیریخەلکی شاری ئیلام، نووسەر، دەرهێنەر و مامۆستای زمانی کوردی،  لە لایەن دادگای پێداچوونەەی تارانەوە پشتڕاست کرایەوە.

ناوبراو رێککەوتی ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە مالی خۆی دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لە لایەن دادگا ئینقلابی شاری دەماوەند، بە تۆمەتیتەبلیغ دژ بە ڕژیموتێکدانی بیرۆرای گشتی لە سۆشال میدیاحوکمی دوو سال و نیو زیندان و دوو سال قەدەغەکردن لە چالاکی لە سۆشال میدیا و ئەندامەتی گرووپە کۆمەلایەتییەکانی بەسەردا سەپێندرا، کە حوکمەکەی لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی تارانەوە پشڕاست کراوەتەوە.