بە پێی ڕاپۆرتەکان، 4 چالاکی تۆرک لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە سەرجەم حوکمی 40 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو چوار هاووڵاتییە بە ناوەکانی “عەباس لسانی، یوسف کاری، بێهزاد دەشتی و عەلی خەیرجوو“، بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و بیروڕای گشتی و هەروەها ئەندامتی لە گروپە دژبەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” سەرجەم حوکمی ٤٠ ساڵ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە “عەباس لسانی و یوسف کاری” بە هۆی ناڕوونی ڕەوەندی کۆبوونەوەی دادگا ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە سەر تۆمەتەکانیان، بەشداری کۆبوونەوەکانیان نەکردبوو و سەپاندنی حوکمی قەزایی بە سەر ئەو هاووڵاتیانە بەبێ پێدانی مافی بەرگری لە خۆیان، بە تەواوی بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە.
