بەپێی دوایین هەواڵەکان، لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی ئەبولقاسم سەڵەواتی، حوکمی قورسی سێدارە و زیندانی بەسەر سێ دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاویدا سەپاند.
لەم پێوەندییەدا، مەهدی نازر و هاوسەرەکەی بە ناوی مەهناز چاردولی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر مزگەوت بە کوکتل مۆلۆتۆف، بەشداریکردن لە کۆبوونەوە نایاساییەکان ، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. هاوکات عاتفه نازر، خوشکی مەهدی نازر لەم دۆسیەیەدا بە تۆمەتی کۆبوونەوە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
