بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سەقز و شیراز، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو شارومەندە بە ناوەکانی “بنیامین نەقدی” خەڵکی شاری شیراز و “ئارمان مەعریفەتی” تەمەن 38 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی 1404ی هەتاویدا دەستبەسەرکراون، بە تۆمەتی “افساد فی العرض و موحاربه”، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی جددی لە سەر گیانیان هەیە. جێگای ئاماژەیە کە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە سەبارەت بە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵوێستیان هەبێت و گوشارێکی زۆرتر بخەنە سەر بەرپرسانی ڕژیم.
