کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر حەسەن مەسلاوی لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیمەوە

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر حەسەن مەسلاوی لە لایەن دادگای ئینقالبی

لە  ڕۆژانی  ڕابردوودا،حەسەن مەسلاویچالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی شارستانی ماهشەهر، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن 38 ساڵە، ساڵی 1401ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕەوتی شۆڕشی ژینا لە  شارەکانی کوردستان و ئێران، لە لایەن  هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کراوە. پاشان ناوبراو مانگی ڕەشەمەی 1403ی  هەتاوی،  لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە  تۆمەتیموحاربە و ئەندامەتی یەکێک لە لایەنە دژبەرەکانی ڕژیمی کۆماری  ئیسلامی،  حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و پاشا پەسەندکرانی لە  لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە،  حوکمەکەی پێ  ڕاگەیندراوە. شایانی باسە کەحەسەن مەسلاویپێشووتر چەندین جار بە هۆی  چالاکییەکانی ڕووبەڕووی حوکمی توندی قەزایی بووەتەوە و ئێستا ژیانی لە مەترسیدایە.