کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی زیندان بە سەر پزیشکێکی تورکی دانیشتووی ئەڵمانیا لە ئێران

سەپاندنی حوکمی زیندان بە سەر پزیشکێکی تورکی دانیشتووی ئەڵمانیا لە 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرکان ئەرەن، کارمەندێکی یارمەتیدەری مرۆییی تورکی دانیشتووی ئەڵمانیا و دامەزرێنەری ڕێکخراوێکی مرۆیی لە شاری شتووتگارت، پاش زیاتر لە ساڵێک ڕاگرتنی لە گرتووخانەکانی ڕژیم، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ناوبراو بە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ وڵاتە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە و زانیارییەکی زۆرتر سەبارەت بە تۆمەتانی دیکە لە بەردەستدا نییە. شایانی باسە کە سەرکان ئەرەن لە کۆتایی مانگی ژۆئەنی ٢٠٢٥، بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی مرۆیی چووەتە ئێران و پاش تەواوکردنی کارەکەی نەیتوانیوە وڵاتەکە بەجێبهێڵێت و لەو کاتەوە لە ئێران بەندکراوە.