کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر دوو هاووڵاتی لە شارەکانی ئیسفەهان و ئیزە

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر دوو هاووڵاتی لە شارەکانی ئیسفەهان و

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی بەندکراو کە یەێکیان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە ناویحسێن ئەفراسیابگۆرانیبێژی خەڵکی شارستانی شاهین دژ، کە بۆ ماوەی 6 مانگ لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان ڕاگیرابوو، لە لایەن دادگای ئینقیلابی ئەو شارەوە بە هۆکاری بەکارهێنانیئێستارلینکحوکمی 3 ساڵ و 9 مانگ و 20 رۆژی بەسەردا سەپێندا. هەروەهانەرگس حەیدەریخەڵکی شارستانی ئیزە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، کە ئێستا لە زیندانی سپیداری ئەهواز بەندکراوە، لە لایەن دادگای ئینقیلابی ئەهوازەوە بە تۆمەتیتێکدانی ئەمنییەتی وڵاتحوکمی 5 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.