کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی زیاتر لە ٤ ساڵ بەندکران بە سەر ڕەزا موسڵیمی

سەپاندنی حوکمی زیاتر لە ٤ ساڵ بەندکران بە سەر ڕەزا موسڵیمی 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕەزا موسڵیمی، چالاکی سەنفی موعەلیمانی هەمەدان و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، بە تۆمەتیکۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژ بە ئەمنییەتی وڵاتوتەبلیغ دژ بە ڕژیم، حوکمی چوار ساڵ و یەک مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی قورسی ٩ ملیار تمەنی ئازاد کرابوو. ئەم مامۆستایە ماوەیەکی زۆر لە ژێر لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکاندا بووە و لە دانیشتنی دادگادا ڕێگری لێ کراوە بەرگری لە خۆی بکات. شایانی باسە کە حوکمی سەپێندراو بەسەر ئەو چالاکوانە، ناڕەزایەتی مامۆستایان و ڕێکخراوە سەنفییەکانی لێکەوتووەتەوە. ئەوان ئەم حوکمانە بەسیاسیوناڕەواناودەبەن و پێیانوایە کە ڕژیم تەنیا بە مەبەستی چاوترساندنی مامۆستایان ئەم ڕێوشوێنانە دەگرێتە بەر.