بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، وەزیری شەڕی ئەو وڵاتە داواوی چەک داماڵینی هەموو میلیشیاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کرد.
“پیت هێگست” وەزیری شەڕی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە بە بڕیاری دەوڕەتی عێراق، هەموو گروپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، چەک بکرێن و حاکمیەتی نێوخۆیی عێراق بە تەواوی لە دەستی دەوڵەتدا بێت. ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە پێکهاتن سەبارەت بە دۆسیە ئەمنی و ئابوورییەکان لەگەڵ دەوڵەتێکی سەربەخۆ و بەهێز لە عێراقدا، بەرژەوەندی هەردوو لایەن دەپارێزیت.
