ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، كرێكارانی په‌یمانكاری چادرمه‌لو بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه له سێهه‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان وه‌كۆ ڕۆژانی ڕابردوو، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له‌م مه‌عده‌نه بوون. ناڕازییان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری وڵام دانه‌وه‌ی ڕوون، كهتبی و ڕه‌سمی ئیداره‌ی كار بوون.