کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سڕینەوەی زیاتر لە ١٤ هەزار پۆست و ئەوکانتی پەیوەندیدار بە سپای پاسداران لە لایەن یەکێتی ئۆروپاوە

سڕینەوەی زیاتر لە ١٤ هەزار پۆست و ئەوکانتی پەیوەندیدار بە سپای پاسداران

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هاوکاریی جێبەجێکردنی یاسایی یەکیەتیی ئورووپایۆرۆپۆل، زیاتر لە ١٤ هەزار ئەکاونت و پۆستی پەیوەندیدار بە سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، سڕاوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتییۆرۆپۆڵ، لەم هەنگاوەدا ئەکاونتی سەرەکیی سپای پاسداران لە تۆڕی کۆمەڵایەتییئێکسکە زیاتر لە ١٥٠ هەزار فاڵۆوەری هەبوو بلۆک کراوە. ئەم هێزە تێرۆریستییە فەزای دیجیتاڵیی بۆ ڕاکێشانی لایەنگر، بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی توندڕەوانە و کۆکردنەوەی دارایی بەکار هێناوە. ئەم هەنگاوە پاش بڕیاری فەرمیی یەکیەتیی ئۆروپا بۆ خستنە ناوی سپای پاسداران بۆ نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان دێت.