به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له شاری مهاباد له هه‌ڵمه‌تێكی وه‌حشیانه ده‌ستیان داوه‌ته سڕینه‌وه‌ی ناوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر به‌ردی مه‌زاره‌كان و وێنه‌كانیان ئه‌ڕفێنن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، به‌كرێگیراوانی ڕژیم له شاری مهاباد به ڕه‌نگی ڕه‌ش ناوی گیانبه‌ختكردووان “شه‌ماڵ خه‌دیری” و “محه‌ممه‌دئه‌حمه‌د گاگشی”یان سڕاندووه و له هه‌وڵێكی وه‌حشیانه‌ی دیكه دا وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان “كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپور”، “هه‌ژار سه‌عیدزاده” و “ئازاد حسێن پور”یان ڕفاندووه. شایانی باسه كه به‌كرێگیراوانی ڕژیم پێشتر كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌یان له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ئه‌نجام داوه و نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی خه‌ڵكی به‌دواوه بووه.