ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئاگر له كه‌مپی بومه‌له‌رزه‌لێدراوانی خۆی كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بومه‌له‌رزه‌لێدراوانی خۆی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوو كه‌س به‌هۆی گازگرتوویه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدابوو و زیاتر له ١١٦ كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆنه‌وه ژه‌هراوی بوون. ڕۆژی ڕابردووش خێوه‌تی مانگی سوور له كه‌مپی نیشته‌جێبوونی شاره‌كه‌ی وه‌لیعه‌سر ئاگری تێبه‌ربوو و چوار ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به‌سه‌ختی برینداربوون.