ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، ٢٠٠ هێكتار له قامیشه‌ڵانه‌كانی تاڵاوی گه‌ڕووس له شاری مهاباد له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگر درا و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بێ ئاكام بووه.
به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزان و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وی مهاباد، به‌هۆی شنه‌ی به‌هێزی شه‌ماڵ و پانتایی و به‌رینی قامیشه‌ڵانه‌كه، هه‌وڵه‌كان بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه خه‌ڵكانێكی زۆر له‌گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری تاڵاوی گه‌ڕووس بۆ یارمه‌تیدانی ژینگه‌پارێزان هاتوون و له ئێستادا سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.