به وته‌ی گۆته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، “ئۆمید ئه‌سه‌د به‌یگی” به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، به تۆمه‌تی تێكدانی سیسته‌می ئه‌رزی ئێران، به ٢٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپسه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، “ئه‌سه‌د به‌یگی” سه‌ره‌ڕای تێكدانی سیسته‌می ئه‌رزی كیشوه‌ر به به‌های یه‌ك ملیارد و ٣٩٦ ملیۆن یۆرۆ، بڕی ٢ ملیۆن و ٨٩٦ هه‌زار یۆرۆ ئێختلاسی كردووه. ناوبراو به هۆی ئه‌و سه‌رمایه كه به شێوه‌ی نایاسایی به ده‌ستی هێناوه و به دوای درێژه‌ی ناڕه‌زایی و مانگرتنی كرێكارانی حه‌وت ته‌په به ٢٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.