ئەمریکا داوا دەکات رووسیا ئەلێکسی ناڤالنی، سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی رووسی ئازاد بکات کە لە مانگی بهفرانباری ئهمساڵ دوای گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا، لە مۆسکۆ دەستگیرکرا و دواتر بە تۆمەتی “گەندەڵی” سزای دوو ساڵ و نیو بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا. لەبەر ئەوەش واشێنگتۆن بڕیاریداوە سزا بەسەر حەوت بەرپرسی باڵای حکومەتی رووسیادا بسەپێنرێت، پاش ئەوەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتەوە بە لیستێک بڵاودەکرێتەوە.
به پێی راپۆرتهكان، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، لیژنەیەکی هەواڵگریی ئەو وڵاتە دڵنیایە لەوەی کە ئەندامانی هێزی ئەمنیی فیدراڵیی رووسیا، بە ژەهری “نۆڤیچۆک”، “ئەلێکسی ناڤالنییان” بە ئامانج کردووە. لەبەر ئەوەش واشینگتن بڕیاریداوە سزا بەسەر حەوت بەرپرسی باڵای حکومەتی رووسیادا بسەپێندرێت، پاش ئەوەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتەوە بە لیستێک بڵاودەکرێتەوە. یەكێکی دیکە لە رێکارەکانی ئەمریکا بەرامبەر رووسیا ئەوە دەبێت کە واشینگتن قەبارەی هەناردەش بۆ رووسیا کەمدەکاتەوە.