به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “ئیسماعیل مەنسووری”، لەلایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م دادگایه به تۆمه‌تی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندووه. شایانی باسه، “ئیسماعیل مەنسووری” پاش پشتڕاست كرانه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌مشاره، به قه‌راری وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “ئیسماعیل مەنسووری” پێشتریش له مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٨، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە جادەی “داڵاهۆ ــــ کرماشان”، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کرابوو.