كۆنفڕانسی مه‌جازیی گۆڕانكاریی كه‌ش و هه‌وا، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئاوریل، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢ و ٣ی مانگی گوڵانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، به خانه‌خوێیی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو.
٤٠ ڕێبه‌ری جیهان له‌م كۆنفڕانسه‌دا به‌شدار بوون و ژماره‌یه‌ك له‌م ڕێبه‌رانه له‌وانه “جۆو بایدێن“، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و “شی جین پینگ“، سه‌رۆك كۆماری چین، بۆ پاراستنی ژینگه چه‌ندین به‌ڵێنیان دا. یه‌كێك له گرینگ‌ترین به‌ڵێنه‌كان هێنانه‌خواره‌وه‌ی گازی گوڵخانه‌یی، هه‌ر له ئێستاوه تا به سفر گه‌یاندنی له ساڵی ٢٠٥٠ و ٢٠٦٠ بوو. نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه ئه‌وان سه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه خاوه‌نانی سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ته‌كانیان زۆرترین ڕێژه‌ی كه‌ربۆن ده‌نێرنه ئه‌تمۆسفێره‌وه و له خوڵقاندنی كاره‌ساتی گه‌رمبوونی زه‌ویدا ڕۆڵێكی به‌رچاویان بووه و هه‌یه.
له‌م باروودۆخه‌دا ڕێبه‌رانی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپاش هه‌وڵیان داوه تا له دانی به‌ڵێنی هاوشێوه و بێناوهرۆكدا، وه‌دوا نه‌كه‌ون. یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا به‌ر له‌م كۆنفرانسه، یاسایه‌كی په‌سند كرد كه به پێی ئه‌م یاسایه پێویسته بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی كه‌ربۆن له ساڵی ٢٠٣٠دا ٥٥ له‌سه‌د كه‌متر له ساڵی ١٩٩٠ بێت. ئه‌م یاسایه بڕیاری داوه كه پێویسته ڕێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گازی كهربۆنی ٢٧ وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا تا ساڵی ٢٠٥٠ به سفر بگات. ئه‌مجۆره به‌ڵێنیانه له “ڕێكه‌وتننامه‌ی پاریس“یشدا له ساڵی ٢٠١٥ دران. له كۆنفڕانسی پێوه‌ندیدار به كه‌ش و هه‌وای پاریسیشدا، كه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێكیخستبوو، نوێنه‌رانی ١٩٥ وڵات تێیدا به‌شدار بوون و ڕێكهوتنهكهیان واژۆ كرد. نوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیهانیی كه‌شناسی كه ناوه‌ندێكی سه‌ربه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ی ئاشكرا كردووه كه بڵاوبوونه‌وی گازی كه‌ربۆن تا ساڵی ٢٠٢٠ نه ته‌نیا كه‌می نه‌كردووه، به‌ڵكوو زیادیشی كردووه. هه‌ڵبه‌ت ده‌وڵه‌ته‌كان هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتننامه‌ی پاریس و پێشێلكاری یاسا و ئاواڵه كردنی ده‌ستی كۆمپانییه زه‌به‌لاحه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌ردی خه‌ڵووز و نه‌وت له‌ئاستی به‌ریندا به هۆكاری ئه‌م باروودۆخه ده‌زانن.
ترامپ له سه‌ره‌تای مانگی ژۆئه‌نی ساڵی ٢٠١٧دا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا، واته گه‌وره‌ترین پیسكه‌ری ژینگه‌ی جیهان، له ڕێكه‌وتننامه‌ی پاریس دێته ده‌رێ. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره، شاره‌زایان پێشبینیان كرد كه نه‌سلی ئێستا و نه‌سلی داهاتوو له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و مه‌رگی سه‌رچاوه‌گرتوو له پیس بوونی كه‌ش و هه‌وا، زیاتر به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. ئه‌وان نووسییان و پێشبینییان كرد كه باروودۆخی كه‌ش و هه‌وا له‌وه خراپتر ده‌بێت و ئه‌وه‌ش بێگومان وه‌ڕاست گه‌ڕا. ئه‌وان پێشبینییان كرد كه ساڵی ٢٠٢١ له بوار بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی دی ئۆكسیدی كه‌ربۆن، دووهه‌مین پێگه‌ی ده‌بێت له گشت مێژووی مرۆڤدا.
زانایان، گه‌رمبوونی زه‌وی كه له ناوه‌ڕاسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه به‌دی ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌گرتوو له په‌ره‌سه‌ندن و زیاد بوونی ڕێژه‌ی گازه گوڵخانه‌ییه‌كان ده‌زانن. ئه‌م گازانه كه یه‌كیان كهربۆنه، له ئاستی سرووشتی و نۆرماڵدا بۆ پاراستنی گۆی زه‌وی له به‌رامبه‌ر تیشكی خۆردا پێویستن. به‌ڵام ئه‌م گازانه و به‌تایبه‌ت كه‌ربۆن به‌هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له به‌ردی خه‌ڵووز، نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی له‌وانه بێنزین، گازۆئیل و وزه‌ی ناوه‌كی، له ئاستی نۆرماڵ یه‌كجار چوونه سه‌رێ و له ئاكامدا پله‌ی گه‌رمای زه‌وی تا ئاستێكی مه‌ترسیدار به‌رز بووه‌ته‌وه.
گه‌رمبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری زه‌وی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه كێوه سه‌هۆڵه‌كان خێراتر بتوێنه‌وه. ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیهانیی كه‌شناسی، ئاكامی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئۆقیانووسه‌كان، ویشكهساڵی، توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كان و باقیی دیارده‌كانی پێوه‌ندیدار به كه‌ش و هه‌وای له ساڵی ٢٠٢٠دا، بڵاو كرده‌وه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئاستی سه‌هۆڵی ده‌ریاكان له جه‌مسه‌ری باكووری زه‌وی، دووهه‌مین ڕێكۆرد و خوارترین ئاستی سه‌هۆڵی تۆماركراو بووه. له هه‌مان حاڵ‌دا میلیاردها تۆن سه‌هۆڵ له گرینله‌ند و جه‌مسه‌ری باشووری زه‌وی تواونه‌وه و بوونه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاكان. هه‌ستانی سێڵاوی به‌هێز له چه‌ند به‌شێك له ئه‌فریقا و ئاسیا، مه‌رگ و وێرانیی بێوینه‌ی به‌بار هێناوه و ورووژمی كولـلهی له “شاخی ئه‌فریقا” لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له ساڵی ٢٠٢٠دا ویشكهساڵیی كه‌م وێنه له زۆرێك له ناوچه‌كانی جیهان ڕوویدا و پێش بینی ده‌كرێ كه ساڵی ٢٠٢١ وه‌زعه‌كه له‌وه‌ش خراپتر بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه كۆمپانییه زه‌به‌لاحه‌كان و ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری به ئاسانی ده‌ست له به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نیی فۆسیلی و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڵناگرن. بۆ نموونه یه‌كێك له‌و حاكمانهی كه له كۆنفڕانسی ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئاوریلدا به‌ڵێنی دا كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له وزه‌ی با، ئاو و مادده‌ی بێ زیان بۆ ژینگه، ڕێژه‌ی گازه گوڵخانه‌ییه‌كان بێنێته خوارێ “شی جینگ پینگ” بوو. ده‌وڵه‌تی به‌ناو كۆمۆنیستی چین كه به پێی پێناسه‌كه‌ی ده‌بێ ئه‌وله‌وییه‌تی پاراستنی ته‌ندرووستی و گیانی مرۆڤه‌كان بێت، به‌كرده‌وه، له ڕێگه‌ی سووتاندنی كێوه‌كانی به‌ردی خه‌ڵووز له ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌كان و وهزهخانهكان و هه‌روه‌ها به‌كوشت دانی ساڵانه‌ی سه‌دان مهعدهنچیی له‌ناو مهعهدهنه نائه‌منه‌كان، پاش ئه‌مریكا زۆرترین زه‌ربه‌ی له ژینگه و كرێكاران داوه. له‌م دوایانه‌دا ئیداره‌ی ئاماری چین ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م وڵاته سه‌ره‌ڕای گشتگیر بوونی په‌تای كۆرۆنا له سێ مانگی ئه‌وه‌ڵی ئه‌مساڵدا له‌چاو سێ مانگی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ٢٠٢٠، هه‌ژده له‌سه‌د گه‌شه‌ی ئابووریی به‌خۆوه بینیوه. كه‌سانی شاره‌زاش له وڵامدا نووسیویانه كه سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی چین به‌هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتنی زیاتر له به‌ردی خه‌ڵووز كه یه‌كجار هه‌رزانه، به‌م ڕێژه‌یه له گه‌شه‌ی ئابووری گه‌یشتوون.
كه‌وتنه ژێر مه‌ترسی باروودۆخی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، هه‌م له ڕووی نیشانه‌كان و هه‌م به پێی لێكدانه‌وه و تۆژینه‌وه‌ی زانایانی به‌ویژدان، ئه‌وه‌نده به‌رچاو و ئاشكرایه كه تازه‌لاوانی له ئاستی ملیۆنیدا هێناوه‌ته مه‌یدان. ئه‌م تازه‌لاوانه به ڕێبه‌ریی “گرێتا تونبێرگ” كه به تازه‌یی بووه‌ته ١٨ ساڵ، بزووتنه‌وه‌ی مه‌زنی “هه‌ینییه‌كان بۆ داهاتوو“یان بنیات نا. خه‌باتی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بۆ دیفاع له ژینگه له ئاستی جیهانیدا ڕه‌نگدانه‌وی به‌رینی بوو. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه درێژه‌ی خه‌باتی زۆرێك له زانایان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بوو بۆ پاراستنی ژینگه. ئه‌م خه‌باته یه‌كێك له‌و هۆكاره گرینگ و تایبه‌تانه‌یه كه سیاسهتمهدارانێكی وه‌ك بایدێن و شی جین پینگ ناچار ده‌كات تا كۆنفڕانس به‌دوای كۆنفڕانسدا به‌ڕێوه‌به‌رن و تێیدا ئه‌و به‌ڵێنانه بده‌ن كه هیچكات له چوارچێوه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داریدا وه‌دی نایه‌ن.
ماركس له یه‌كه‌مین بیرمه‌ندانی شۆڕشگێڕ بوو كه به لێكدانه‌وه‌ی قووڵی یاسامهندییهكانی سیستمی سه‌رمایه‌داری، به‌وه گه‌یشت كه ئه‌گه‌ر نیزامی سه‌رمایه‌داری به زه‌بری خه‌باتی كرێكاری كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت و له ڕێگه‌ی شۆڕشێكی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه جێی خۆی نه‌دا به سۆسیالیسم، واته قۆناغی پێش نیزامی كۆمۆنیستی، سه‌رمایه‌داری زه‌وی له‌گه‌ڵ دواهاتی خۆفناك به‌ره‌وڕوو ده‌كات. چالاكانی بواری ژینگه كه به پێی بیروبۆچوونه جیهانییه‌كانی ماركس و ئینگێڵس، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر باروودۆخی كه‌ش و هه‌وای جیهان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌وه گه‌یشتوون كه ته‌نیا خه‌باتی پشت به‌ستوو به بزووتنه‌وه‌ی شۆرایی كرێكاران ئه‌و ئیمكانه ده‌خوڵقێنێ تا به شێوه‌ی كاریگه‌ر، مرۆڤایه‌تی به‌ره‌نگاری كێشه و گرفته‌كانی ژینگه بێته‌وه.