له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌واڵی لابردنی حه‌قده‌ستی سه‌رتاسه‌ریی كرێكاران، زیاتر ده‌بیسترێت. ناوی ئه‌م گه‌ڵاڵه دژه كرێكارێیان له به‌سته‌به‌ندیی “حه‌قده‌ستی ناوچه‌یی و پیشه‌یی” پێچاوه. وه‌زاره‌تی كار واته وه‌زاره‌تی ژووری فیكری هێرش كردنه سه‌ر كرێكاران، ده‌ستی داوه‌ته داهێنان و چه‌ندین دانیشتنی به‌و ئامانجه، به‌ڕنامه‌ڕێژی كردووه. ئێمه زۆر جار وتوومانه كه یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی سه‌رمایه‌داریی ئێران ئه‌وه‌یه كه كرێكاری هه‌رزان و خامۆشی ده‌وێ. ئه‌گه‌ر ئۆرگانه‌كانی سه‌ركوت ، واته ئۆرگانه‌كانی پارێزه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چینی سه‌رمایه‌دار، ئه‌ركی “خامۆش” كردنی كرێكارانیان وه‌ئه‌ستۆیه، وه‌زاره‌تی “ته‌عاون، كار و ڕێفاهی ئیجتماعی“یش ئه‌ركی دابین كردنی “هه‌رزانیه‌تی” هێزی كاره. له ئێستادا قه‌راره، هه‌ر ئه‌و لانیكه‌م حه‌قده‌سته‌ی كه ته‌نانه‌ت به وته‌ی نوێنه‌رانی ڕێكخراوه ده‌ست سازه ده‌وڵه‌تیه‌كانیش، چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژارییه، بده‌نه به‌ر هێرش و به بیانووی جیاوازییه ناوچه‌یی و پیشه‌ییه‌كان، قازانجی زیاتر به بورژوازیی ئێران بگه‌یه‌نن.
جێگری وه‌زیری كار كه یه‌كێك له داكۆكیكارانی ئه‌م گه‌ڵاڵه دژه كرێكارێیه، له دانیشتنی “لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به دیاری كردنی حه‌قده‌ستی ناوچه‌یی و پیشه‌یی” ئیدیعای كرد كه ” له ئێستادا پۆتانسیه‌لی ئه‌وه هه‌یه كه له ڕێگه‌ی وتووێژ و ڕێككه‌وتنی نێوان ڕێكخراوه‌كانی كرێكار و خاوه‌نكار، له ناوچه و پیشه جیاوازه‌كاندا، حه‌قده‌ستی كرێكاران دیاری بكرێت“.
له‌ڕاستیدا، ساڵانێكه كه بورژوازیی ئێران و ئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌ڵات له مه‌جلیسه‌وه بگره تا وه‌زاره‌تی كار، له ده‌رفه‌ته جۆراوجۆره‌كاندا و به‌تایبه‌ت كاتێك كه ته‌وه‌ری لانیكه‌می حه‌قده‌ست له كۆتاییه‌كانی ساڵدا ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ستووری كاره‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن باسی “حه‌قده‌ستی ناوچه‌یی و پیشه‌یی” بێننه گۆڕێ. له‌بیرمان نه‌چۆته‌وه كه ساڵی ڕابردوو، یه‌ك دوو مانگ به‌رله ده‌ستپێكی ڕاوێژكاریی شۆرای باڵای كار سه‌باره‌ت به دیاری كردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩، ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم بێشه‌رمانه ئیدیعای كرد كه “لانیكه‌می حه‌قده‌ستی سه‌رتاسه‌ری، یه‌كێك له به‌ربه‌سته گرینگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازییه”. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدا بوو كه ته‌نانه‌ت نوێنه‌رانی ڕێكخراوه ده‌ست سازه‌كانی ڕژیم له شۆرای باڵای كاردا، باسیان له سه‌به‌دی هه‌زینه‌ی ٥ ملیۆن تمه‌نی بۆ بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام لانیكه‌م حه‌قده‌ستێك كه په‌سه‌ند كرا، كه‌متر له ٢ ملیۆن تمه‌ن بوو.
تێگه‌یشتن له‌وه‌یكه مامناوه‌ندی هه‌زینه‌ی ژیان له ئۆستانه جۆراوجۆره‌كان و له ناوچه شارنشین و گوندنشینه‌كان، جیاوازه، كارێكی ئه‌وه‌نده دژوار نییه. به‌ڵام ته‌نانه‌ت له دوورترین ناوچه گوندنشینه‌كانیش، مامناوه‌ندی هه‌زینه‌ی ژیان چه‌ند به‌رابه‌ر ژێر هێڵی هه‌ژارییه و ئه‌گه‌ر قه‌راره گۆڕانێك له ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی سه‌رتاسه‌ریدا ڕوو بدات، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی چه‌ند به‌رابه‌ری ئه‌م حه‌قده‌سته‌یه. زۆرجار ده‌وترێ كه ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان یه‌كێك له‌و ناوچانه كه دواكه‌وتوو ڕاگیراوه. به‌ڵام له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌واڵی مانگرتنی كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی شارستانی “سیب و سوران“مان به ئامانجی زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌و ئۆستانه بیست. له‌و دوو شاره كرێكارانی خشت بڕ، كۆره‌چی و كوره‌سووزه‌كان بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت. هه‌ر له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دوو هه‌زار كرێكاری عه‌سه‌لوویه بڵاوكرایه‌وه. ئه‌وان له نامه‌كه‌یاندا نووسیبوویان كه ” ئێمه دوو هه‌زار كرێكاری په‌یمانی عه‌سه‌لوویه له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوون و دواخرانی حه‌قده‌سته‌كان، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی ناله‌باری كارگه و غه‌زاخۆری و سرویسی پاك و خاوێنی و له ناڕه‌زایه‌تیی به‌وه‌یكه گیانمان مه‌ترسیی كۆرۆنای له‌سه‌ره، ده‌ستمان دایه مانگرتن“. ئه‌گه‌ر له سیستان و به‌لووچستان، كرێكارانی كووره‌خانه‌كان له دژوارترین و تاقه‌ت پڕووكێن ترین كاردا داوای بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌كه‌ن، له عه‌سه‌لوویه، واته له پێشكه‌وتووترین به‌شی سه‌نعه‌تیی ئێران، كرێكاران هه‌ر ئه‌م خواسته دێننه گۆڕێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م باروودۆخه فه‌لاكه‌تباره، به‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی چینی كرێكاری ئێران‌دا زاڵه. مامناوه‌ندی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینانی كیشوه‌ری له ئێستادا سێ و نیو ملیۆن تمه‌ن و خانه‌نشینانی باقیی سندووقه‌كان له‌وانه ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌وه‌ش كه‌متره و ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆ كرێكاریه‌كان و ته‌نانه‌ت هێندێك له لێكۆله‌رانی ئابووریی ناوخۆی ئێران، مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوو، بڕی ١٢ ملیۆن تمه‌نیان وه‌ك لانیكه‌می هه‌زینه‌ی ژیان، ڕاگه‌یاندووه. ئاگادارین كه له ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوودا، ئه‌رزشی پاره‌ی ئێران ٥٠ له‌سه‌د هاتووه‌ته خوارێ، كه‌وابوو به لێكدانه‌وه‌یه‌كی ساده بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م حه‌قده‌سته یه‌كجار كه‌مه، به سه‌ختی بۆ دابین كردنی یه‌ك حه‌فته‌ی هه‌زینه‌ی ژیانێكی مه‌مره و مه‌ژی، كیفایه‌ت ده‌كا. له‌خۆڕا نییه كه یه‌كسان سازیی حقووقی خانه‌نشینان له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ست وه‌رگرانی دیكه كه خۆیان چه‌ند قات له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ناتوانێ ئاستی بژێوی خانه‌نشینان به‌رێته سه‌رێ.
ئه‌م باروودۆخه هه‌موو كرێكارانی ڕۆژمزد، په‌رستاران، موعه‌لیمانی شیركه‌تی، ژنانی دووركار و زۆرێك له به‌شه‌كانی چینی كرێكار، به‌ده‌ر له‌وه‌یكه له كام پیشه یان ناوچه خه‌ریكی كارن، ده‌گرێته‌وه. له وه‌ها باروودۆخێكدا ده‌رده‌كه‌وێ كه ته‌وه‌ری دیاری كردنی حه‌قده‌ستی ناوچه‌یی و پیشه‌یی كه له ده‌ستووری كاری دانیشتنه‌كانی داهاتووی شۆرای باڵای كار دایه، چه‌نده هێرشێكی بێبه‌زه‌یانه‌یه و ساڵانێكه خاوه‌نكارانی خسووسی و ده‌وڵه‌تی بۆ داسه‌پاندنی ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌سه‌ر چینی كرێكاردا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوورنمای توندبوونه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی داڕمانی ئابووریی كۆمه‌ڵگا و دابه‌زینی به‌رده‌وامی ئه‌رزشی پاره‌ی ئێران له‌به‌رچاو نه‌گرین، بۆ ئه‌وه‌یكه كرێكاران نه‌كه‌ونه ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه، دیسان ئه‌م لانیكه‌می حه‌قده‌سته نابێ كه‌متر له ١٠ ملیۆن تمه‌ن بێت. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه به‌ڕاستی خزمه‌تكارانی سه‌رمایه ده‌بێ چه‌نده بێشه‌رم بن كه بیر له هێنانه‌خواره‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌م ئاسته له حه‌قده‌ست ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵام هیچ هۆكارێك بوونی نییه كه جه‌معییه‌تی ملیۆنیی كرێكارانی ئێران ملكه‌چی ئه‌م هێرشه‌ی سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بن. پێداویستیی ئه‌م بابه‌ته، وه‌كار خستنی هه‌موو پۆتانسیه‌له‌كانی ناو كۆمه‌ڵگایه. هه‌موو كرێكارانی كارخانه و ناوه‌نده گه‌وره سه‌نعه‌تیه‌كان، هه‌موو كرێكارانێك كه له كارگه‌كانی كه‌متر له ١٠ كه‌سدا خه‌ریكی كارن، گشت خانه‌نشینان و مه‌عه‌لیمان، هه‌موو ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه كه زۆربه‌یان كه‌متر له پیاوان حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن، كۆڵبه‌ران و منداڵانی كار، ئه‌رته‌شیی ملیۆنیی بێكاران، سه‌رجه‌م خوێندكاران كه هێزی كاری هه‌رزانی داهاتوو پێكدێنن و له یه‌ك كه‌لامدا، گشت ئه‌م هێزانه، ده‌توانن مۆری كۆتایی به‌سه‌ر هێرشی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان دا، بكوتن.