له حاڵێكدا كه ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٦ی خه‌رمانان، ٩٤مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا له ئارا دابوو، شمشیركێشانی خاوه‌نكار، له ژێر ڕێبه‌ری جافرپوور، به‌رپرسی پشكنینی شیركه‌ت، هێرشیان كرده سه‌ر ڕیزی كرێكاران. نه ته‌نیا ئه‌م هێرشه له‌گه‌ڵ موقاومه‌تی كرێكاران و هه‌ڵاتنی ئه‌وباشه قه‌ممه به‌ده‌سته‌كان كۆتایی پێهات، به‌ڵكوو دیفاعی كرێكاران له هاوكارانی عه‌ره‌ب زمانیشیان، كه له لایه‌ن ئه‌م ئهوباشانهوه سووكایه‌تیان پێكرا، هۆكار و بڕیارده‌رانی ئه‌م هێرشه‌ی، له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو كرده‌وه. پاشان كرێكاران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، یه‌كگرتووانه و هاوكات له دیفاع له هاوكارانی عه‌ره‌ب زمانیان، له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆبوونه‌وه. كرێكاران له‌گه‌ڵ یه‌گانی ویژه كه بۆ پشتیوانی له خاوهنكاران چووبوونه شیركه‌ت، به وشیاریه‌وه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و توانییان پیلانی یه‌گانی ویژه، كه ناكۆكینانهوه بوو، پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و به‌مجۆره مانگرتنی ئه‌م قۆناغه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ٩٥مین ڕۆژی خۆیدا به ده‌خاڵه‌تی ئاشكرای هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌رداری به شێوه‌ی كاتی كۆتایی پێهات. سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان به ده‌ركردنی ڕاگه‌یاندنێك به درووستی ڕایگه‌یاند كه “ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه” و هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هه‌ڵبه‌سته و خۆهه‌ڵكێشان نه‌بوو. كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا له جه‌ره‌یانی مانگرتنی درێژخایه‌نی خۆیاندا نیشانیان داوه كه وه‌ك پێشڕه‌وترین به‌شی چینی كرێكاری ئێران، نه ته‌نیا له‌سه‌ر داخوازیی گشتیی كرێكاران پێداگری ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو له‌وه‌ش واوه‌تر، ئه‌و خواستانه‌یان هێنایه گۆڕێ كه به‌شێك له ئاسۆی چینی كرێكار بۆ تێپه‌ڕین له نه‌زمی زاڵی سه‌رمایه‌داری نیشان ده‌دات. كرێكارانی هه‌فت ته‌په نیشانیان داوه كه ئه‌گه‌رچی ناچار بوون له‌ژێر گوشاری خاوه‌نكار، له‌به‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ڕێبه‌ران و وتهبێژانیان، له‌به‌ر خه‌یانه‌تی هێندێك له چالاكانی پێشووی سه‌ندیكا كه ئێستا له به‌ره‌ی خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌ت دان، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت، كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌یان بێنن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ڕاوه‌ستانێكی كورت ماوه، ئه‌مجاره‌یان به خۆڕاگری و پایه‌داریی زیاتره‌وه و به ئامانجی به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتنی نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه مه‌یدانی نه‌به‌رد له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌تی پشتیوانی. ئه‌وان له هه‌موو گهڕانهوهیهكدا، به سوننه‌ته به‌نرخه‌كانی خۆیان وه‌فادار ماون. ئه‌گه‌ر له پاییزی ٩٧دا، كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ته‌وه ده‌ستپێكرد، پاش چه‌ند ڕۆژ مانگرتنه‌كه‌ی خۆیان هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری شووش. ئه‌مجاره‌شیان قۆناغی نوێی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی خۆیان له ٢٦ی جۆزه‌ردان و له جه‌رگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا ده‌ستپێكرد. ئه‌وان ٩٥ ڕۆژی ته‌واو و له‌ژێر گه‌رمای پتر له ٥٠ پله، له سه‌ر شه‌قامه‌كانی شووش، نومایشێكی به‌هێزیان له خۆڕاگری و پایه‌داری به كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت به بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران نیشان دا. ڕۆیشتنه سه‌ر “سه‌نگه‌ر” و هێنانه‌گۆڕی خواسته‌كانیان، بوو به سوننه‌تێكی جێكهوتوو و پێشكه‌وتوو. “سه‌نگه‌ر” جگایهك بوو كه كرێكاران له ژیانی واقعی و كرده‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی خۆیانه‌وه فێر ده‌بوون و بێگومان له باروودۆخی ئاسایی دا، ساڵیانێكی زۆری پێویست بوو تا به‌م ئاسته له وشیاری بگه‌ن.
ئه‌وان كاتێك له ڕۆژه‌كانی كۆتایی مانگی گه‌لاوێژ له كۆبوونه‌وه‌یان له به‌رامبه‌ر “سه‌نگه‌ر” درووشمی “نه حاكم، نه‌ده‌وڵه‌ت، بایه‌خ ناده‌ن به میلله‌ت“، كۆبهندیی دوو مانگه‌ی مانگرتنه‌كه‌ی خۆیان ده‌ربڕی. ئه‌وان به متمانه‌به‌خۆییه‌وه له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شداریان كرد و درووشمه‌كانیان ده‌رخه‌ری ئه‌م كۆبهندییهیان بوو.
ئه‌وان به خه‌باتی دره‌وشاوه‌ی خۆیان له پاییزی ٩٧ و به‌تایبه‌ت له‌قاودانی گه‌نده‌ڵی و دزیی له هه‌فت ته‌په، ده‌وڵه‌تیان ناچار كرد تا ئه‌سه‌دبه‌یگی بێنێته دادگا. ئه‌وێ مه‌یدانێكی دیكه له نه‌به‌ردی كرێكارانی هه‌فت ته‌په بوو. له‌وێ، نوێنه‌رانی وشیاری كرێكاران نه‌ته‌نیا ئه‌سه‌دبه‌یگی به‌ڵكوو كارگێڕانی ڕژیمی ناو ده‌زگای قهزاییشیان، موحاكمه كرد. یووسف به‌همه‌نی یه‌كێك له ڕێبه‌ران و نوێنه‌رانی بوێری كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕوو به قازی وتی: “من كرێكاری هه‌فت ته‌په‌م و هه‌زار كیلۆمیترم به هه‌زار هه‌زار تمه‌ن وه‌رگرتن له هه‌ڵسووڕاوانی خۆمان بڕیوه، تا ده‌نگی كرێكاران بم. له‌و كاته‌وه كه به‌شی خسووسی هاتووه‌ته ئێره، بێجگه‌له فه‌لاكه‌ت و به‌دبه‌ختی هیچ ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی نه‌بووه”. ئه‌و له ئیدیعانامهكهی خۆیدا له‌وه‌ش واوه‌تر ڕۆیشت و وتی “بۆچی منی كرێكار، كاتێك داوای مافی خۆم ده‌كه‌م، پهروهندهسازیم بۆ ده‌كه‌ن و جلی زیندانم له‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی به‌و هه‌مووه گه‌نده‌ڵی و دزیه‌وه، قیت و قنج، به كۆت و شهڵوارهوه به‌ڕێگادا ده‌ڕوات، كه‌ی ئه‌وه عه‌داڵه‌ته”.
ئه‌وه‌یكه كرێكارانی هه‌فت ته‌په، ٩٥ ڕۆژ له گه‌رمای سه‌رووی ٥٠ پله و سه‌ره‌ڕای گیرۆده‌بوونی هێندێك له كرێكاران به كۆرۆنا به‌رده‌وام له “سه‌نگه‌ر” و یان له دادگای ئه‌سه‌دبه‌یگی دا حزووریان بوو، نیشانه‌ی بێبه‌زه‌یانه‌ترین هێرشی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته بۆسه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان. ئه‌وان چیتر نه‌یانده‌ویست له‌و باروودۆخه میحنهتبار و نامرۆڤانه‌یه دابن. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی نێئۆلیبڕالیی زاڵ پێنان ده‌ڵێ كه بێده‌نگ و هه‌رزان بن، له به‌رامبه‌ر دا ژیانی واقعی فێری كردوون كه ئه‌گه‌ر خوازیاری مافی ژیانن، نابێ بێده‌نگ و هه‌رزان بن. ڕێك به‌خاتری تێگه‌یشتن له‌م یاسامهندیهی سه‌رمایه‌داریی ئێرانه كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په سه‌ره‌ڕای خواستی دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، دایمی بوونی قه‌راردادی كرێكارانی نهیبڕ، گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری كرێكارانێك كه قه‌رارداده‌كانیان دووباره نه‌كراوه‌ته‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ته دزراوه‌كان بۆ شیركه‌ت، گه‌ڕاندنه‌وه سه‌ركاری كرێكارانی ده‌ركراو، به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌شی خسووسی پێداگری ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی له ئێستادا مانگرتنی شكۆداری كرێكارانی هه‌فت ته‌په پاش ٩٥ ڕۆژ به هێرشی یه‌گانی ویژه، به‌شێوه‌ی كاتی كۆتایی پێهاتووه، به‌ڵام كرێكاران هه‌تا ئێستاشی به هێندێك سه‌ركه‌وتن گه‌یشتوون. پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، به‌دواداچوونی ئیداری و ئه‌منی بۆ هێنانه‌وه سه‌ركاری كرێكارانی ده‌ركراو و له‌وانه‌ش گرینگتر، ده‌ست به‌تاڵ كردنی ئۆمێد ئه‌سه‌د به‌یگی به له‌به‌رچاوگرتنی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی دیوانی موحاسباتی ڕژیم، له قۆناغی كۆتایی خۆی نزیك بووه‌ته‌وه. ڕێك له‌به‌ر ئه‌و شكستانه بوو كه خاوه‌نكار و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، ئهوباشهكان و یه‌گانی ویژهیان له كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌ردا. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، بێگومان، كرێكارانی هه‌فت ته‌په هه‌ر وه‌ك ڕابردوو به كۆبهندیی مانگرتنی ئه‌و قۆناغه‌ی خۆیان، به وشیاری و ناسینی زیاتری تاكتیكی دوژمنانی چینایه‌تیی خۆیان، بۆ جارێكی دیكه شه‌قامه‌كانی شووش ده‌گرنه‌وه.
ئه‌وه‌یكه هه‌فت ته‌په بووه‌ته “پێته‌ختی مانگرتنی جیهان“، ڕێك به‌خاتری هه‌ر ئه‌م ئه‌زموون و سوننه‌ته به‌نرخانه و به‌خاتری خۆڕاگری و پایه‌داریی بێ وێنه‌ی ئه‌وانه. هه‌فت ته‌په ئێستا ئیتر سنووره‌كانی جوگرافیای ئێرانی تێپه‌ڕاندووه. ده‌یان ڕێكخراوی كرێكاری له ئاست جیهاندا پشتیوانیی خۆیان له كرێكارانی هه‌فت ته‌په ده‌ربڕیوه. بێگومان، زێده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین، هێستاش هه‌مووان چاویان له هه‌فت ته‌په و قۆناغی نوێی خه‌باته‌كه‌یان بڕیوه.