شانۆیه‌ك كه له‌ژێرناوی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ڕێكخرابوو، ڕۆژی هه‌ینی كۆتایی پێهات. هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرا، كۆماری ئیسلامی یه‌كێك له بێ ڕه‌ونه‌قترین شانۆكانی هه‌ڵبژاردنی گشت ته‌مه‌نی ٤٢ ساڵه‌ی خۆی ته‌جروبه كرد. به پێی ڕاپۆرته مه‌یدانییه‌كان و گه‌لێك گرته ویدیۆی بڵاوكراوه، ده‌ورووبه‌ری ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له شاره جۆراوجۆره‌كان چۆڵ بووه. ئه‌گه‌رچی ده‌زگاكانی درۆنانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ئه‌م شكسته ئاشكرایه په‌رده‌پۆشی بكه‌ن، به‌ڵام پانتایی ئه‌م بایكۆته ئه‌وه‌نده به‌رین و به‌رچاوه كه به ئیدعای بێ ناوه‌رۆك، ناتوانن ئاوه‌ژوو نیشانی بده‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران ئه‌گه‌رچی هێستاش ئیمكانی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌ها شانۆگه‌لێكی هه‌یه، به‌ڵام نیگای خه‌ڵك به ئاڵوگۆڕ له سه‌ره‌وه ئه‌ساسه‌ن گۆڕدراوه و ئه‌مجۆره شانۆیانه هیچ كاراییه‌كی بێجگه‌له به‌ناو هه‌ڵبژاردنی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆ نموونه ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌ك به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، نییه. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له مانگی به‌فرانباری ٩٦ به‌ره‌و ئه‌ملا، له ڕه‌تی مه‌شرووعییه‌تی ڕژیمه‌وه به بردنه ژێر پرسیاری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی گه‌یشتوون. خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ دیمه‌نێكی دیكه له په‌لاماری جه‌ماوه‌ر بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیم بوو. له ماوه‌ی دوو ساڵی پاش ئه‌م ئاخێزه، ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ریی كرێكاران و باقیی توێژه ناڕازییه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌رگیز خامۆش نه‌بوون. به‌شداری نه‌كردنی زۆربه‌ی خه‌ڵك له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی، پێویسته له درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته‌دا ببینین. ئه‌وه‌یكه ڕۆژی هه‌ینی شایه‌دی بووین حه‌ره‌كه‌تێكی بانتر له بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو و له چوارچێوه‌ی ڕه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، له ڕێگه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی سیاسیی هاوئاهه‌نگ و هێمنانه‌دا ده‌گونجێ. سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی خه‌ڵك له جه‌ره‌یانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه، توانای ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له مانگه‌كانی داهاتوودا ده‌باته سه‌رێ.
به‌ڵام پڕۆسه‌ی شكڵ گرتنی ئه‌م شانۆیه و ئه‌و شه‌ڕه‌قسانه‌ی كه له ماوه‌ی حه‌وتووه‌كانی ڕابردوودا ئه‌نجام دران، به‌ر له هه‌موو شتێك نیشانی دا كه ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران هیچ به‌رنامه و ڕێكارێكی دیاریكراوی بۆ ڕۆیشتنه‌ده‌ره‌وه له باروودۆخی ئێستا و ئه‌و قه‌یرانه پشوو‌بڕانه‌ی كه له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕووه، نییه. ئه‌وه‌یكه وه‌ك ته‌نیا به‌رنامه‌ی كاریی ده‌سه‌ڵات له‌م شانۆگه‌رییه‌دا ده‌بیندرێ، هه‌وڵی ئه‌وان بۆ یه‌كده‌ست كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌وه بوو. به‌ڵام ئه‌وان دواهاته‌كانی ئه‌م بایكۆته گه‌وره‌یان پێشبینی كردووه. ئه‌وان ده‌زانن كه حه‌ره‌كه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دره‌نگ یا زوو په‌ڕ و باڵ ده‌رده‌كه‌ن و هه‌مووجارێ هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێش هه‌ڵده‌گرن. كێشه و مشتومڕی ناوخۆیی له جه‌ره‌یانی ئاماده‌كاریی ئه‌م شانۆیه‌دا، كه ئه‌ساسه‌ن به‌شوێن ستراتێژی “ده‌رباز كردنی نیزام”ه‌وه بوون، ئیتر كارایی خۆی له‌ده‌ست داوه. وتاری سیاسیی “ئیتر ته‌واو بوو ماجه‌را” له شه‌قامه‌كانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و گۆڕانی نیگای خه‌ڵك به گشت ده‌سه‌ڵات نیشان ده‌دات. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه ده‌ستڕاگه‌یشتنی بانده‌كانی ناوخۆی ده‌سه‌ڵات به ده‌رفه‌ت و ئیمكاناتی ماڵی و ئابووریی فراوان یا به واتایه‌كی دیكه كه‌سب و كار له سه‌رده‌می گه‌مارۆ و قه‌یرانه تونده ئابوورییه‌كان، مه‌یلی پێكهه‌ڵپڕژان له‌ناویاندا هه‌روا دێڵێته‌وه.
قه‌یران له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به‌ئانقه‌ست خرابووه په‌راوێزه‌وه، دیسان دێته‌وه گۆڕێ. گومانێك له‌وه‌دا نییه كه ڕژیمی ئیسلامی له وتووێژه‌كانی پێوه‌ندیدار به چاره‌نووسی به‌رجامدا ناچار به شكست یان هه‌مان “نه‌رمشی قاره‌مانانه” ده‌بێت، شكستێك كه هه‌ر ئه‌مڕۆش هه‌موو ئاسه‌واره‌كانی له ناوچه‌كه‌دا دیاره. به‌ڵام ئه‌م شكسته ئیحتماله‌ن له ماراتۆنێكی وتووێژدا شوێنی ده‌گیرێت. وه‌دواخستنی هه‌تا ئێستای به‌ئاكام گه‌یاندنی وتووێژه‌كان له‌سه‌ر داهاتووی به‌رجام له وییه‌ن، له لایه‌ن به‌ره‌ی ئێرانییه‌وه، هه‌وڵ بۆ نیشان دانی پاشه‌كشه له به‌رامبه‌ر ڕۆژئاوا له‌ژێرناوی “سه‌ركه‌وتن” به خه‌ڵكی ئێرانه. به‌ڵام وتووێژه‌كان به‌ئاكام بگات یان نه‌گات، له بواری سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، له‌و جێگه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی به‌رده‌وام پێویستی به خوڵقاندنی قه‌یران بووه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێ كه قه‌یران له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه چ له‌م شكڵه‌دا و چ له شكڵه‌كانی دیكه‌دا هه‌روا درێژه‌ی بێت. له بواری ئابووریشه‌وه ئه‌گه‌رچی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان له‌وانه‌یه كرانه‌وه‌یه‌ك له ئابووریی به بنبه‌ست گه‌یشتوودا پێكبێنێ، به‌ڵام له‌و جێگه‌یه‌وه كه ڕژیم توانای چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی قووڵی ئابووریی نییه، كێشه و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی خه‌ڵك، بێكاری، گرانی و هه‌ژاری هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێت. به‌ده‌ر له‌وانه، قه‌یرانی ژینگه له‌و جێگه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆی نییه و یه‌كێك له ئاسه‌وار و دواهاته‌كانی بۆ نموونه له مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی كه‌م ئاویدا خۆی نیشان ده‌دات، توندتر ده‌بێته‌وه.
ڕوو وه‌رگێڕانی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایانه‌دا به‌ڕوونی خۆی نیشان دا، ناڕه‌زایه‌تی له پانتاییه‌كی به‌رینتردا لێده‌كه‌وێته‌وه. پڕۆژه‌ی یه‌كده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌وه ته‌نیا ڕێكاری ڕژیم به‌رامبه‌ر به وه‌ها باروودۆخێكه. ئه‌م یه‌كده‌ست بوونه به مانای ئه‌وه‌یه كه ڕژیمی ئیسلامی هه‌ر وه‌ك زۆرێك له دیكتاتۆرییه‌كانی له حاڵی مه‌رگ، بۆ ته‌نیا ئامرازی ده‌ستی واته سه‌ركوت زیاتر په‌نا ده‌بات. كه‌وابوو له به‌ره‌ی خه‌ڵكدا پێویسته سیاسه‌ت و ڕێكارگه‌لێك بخرێته ده‌ستووری كاره‌وه كه ڕژیم نه‌توانێ سیاسه‌تی سه‌ركوتی بێ‌سنوور به‌ڕێوه‌به‌رێت.
بێگومان خه‌باتی خه‌ڵك دژبه ڕژیم پانتاییه‌كی به‌رینتر به‌خۆی ده‌گرێت و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنن. به‌ره‌ی نوێ له خه‌باتی سیاسی و چینایه‌تیدا ده‌كرێته‌وه. له جه‌رگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه دایه كه هه‌نگاو به هه‌نگاو ئالتێرناتیڤی شۆڕشگێڕانه شكڵ ده‌گرێت. ئه‌م ڕه‌وته قابیلی پێشبینییه له هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌ركی هێزه چه‌پ و ڕادیكاڵه‌كانیش دیاری ده‌كات.