نزیك سێ ده‌یه پاش دیاری كردنی ڕۆژ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی وه‌ك ڕۆژی جیهانیی كرێكار له ئاستی جیهان، له ئێرانیش له ساڵی ١٣٠١ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٩٢٢ی زایینی، كرێكاران بۆ یه‌كه‌م جار به‌ره‌وپیری ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی چوون و به خۆپیشاندان، ڕێپێوان و وتاربێژی، ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌رز ڕاگرت.
یه‌كیه‌تیی كرێكارانی چاپخانه‌كانی تاران و یه‌كیه‌تیی گشتیی كرێكارانی ناوه‌ند له ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆڵێكی گرینگ‌یان بوو و له حاڵێكدا كه كرێكاران له‌و ساڵانه‌دا ده‌بوایه ١٤ سه‌عات له ڕۆژدا كار بكه‌ن، درووشمی سه‌ره‌كیی كرێكاران له‌م ڕۆژه‌دا، ٨ سه‌عات كار له ڕۆژدا بوو. كرێكارانی ڕێكخراوی چاپخانه‌كان كه له جه‌ره‌یانی خه‌بات و مانگرتنی خۆیاندا توانیبوویان ٨ سه‌عات كار له ڕۆژدا به‌سه‌ر خاوه‌نكاردا بسه‌پێنن، خوازیاری ئه‌وه بوون كه ٨ سه‌عات كاری ڕۆژانه له هه‌موو به‌شه كرێكارییه‌كان به‌كرده‌وه ده‌ربێت. ئه‌م كرێكارانه له هاوپشتی له‌گه‌ڵ كرێكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان، ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یان ته‌عتیل كرد و ساڵی دواتریش له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یدا له ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كار خۆیان بوارد. له‌و كاته‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا، كرێكارانی ئێرانیش ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی هاوپشتیی جیهانیی چینی كرێكار به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌رز ڕاده‌گرن.
له ماوه‌ی هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌دا كرێكاران چ له سه‌رده‌می دیكتاتۆریی “ڕه‌زاخان و محه‌ممه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی” و چ له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌رستی ڕژیمی ئیسلامی، به پێی كه‌ش و هه‌وای سیاسی و هاوسه‌نگیی هێزی چینایه‌تی هه‌ركات توانیویانه ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه‌یان به‌شێوه‌ی شكۆدار به‌ڕێوه‌بردووه.
به‌ڵام سه‌رمایه‌داران و كۆنه‌په‌رستان له ئێران هه‌روه‌ك هاوتا ده‌ره‌كییه‌كانیان و بگره له‌وان خراپتر، له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و خه‌باتی كرێكاران بۆ ده‌ربڕینی هاوپشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، په‌نایان بۆ سه‌ركوت و سه‌رنێزه بردووه و به توندوتیژییه‌كی كه‌م وێنه ده‌ستیان داوه‌ته سه‌ركوت و وه‌حشیگه‌ری دژبه كرێكاران.
له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٠١ی هه‌تاوی ڕۆژنامه‌ی “حه‌قیقه‌ت”، ئۆرگانی سه‌ره‌كیی یه‌كیه‌تیی كرێكارانی ناوه‌ند، بۆ دووهه‌مین جار داخرا و دوای ئه‌وه هه‌رگیز بڵاونه‌كرایه‌وه. زۆرێك له كۆمۆنیسته‌كان و ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كران و دوور خرانه‌وه و ئیمكانی چالاكی و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی عه‌له‌نی له‌ناوچوو. سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ به ڕاده‌یه‌ك بوو كه ته‌نانه‌ت یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كانیش ناچار بوون دانیشتنه‌كانی خۆیان به‌شێوه‌ی نهێنی به‌ڕێوه‌به‌رن. له ڕۆژی ١١ی گوڵانی ساڵی ١٣٠٦، مه‌ئموورانی شاره‌بانی هێرشیان كرده سه‌ر چاپخانه‌كان و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی پێوه‌ندیدار به ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یان زه‌وت كرد. له‌م هێرشه‌دا، ژماره‌یه‌كی دیكه له ڕێبه‌رانی یه‌كیه‌تییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كران. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه كرێكاران له ساڵی ١٣٠٧ی هه‌تاویدا توانییان ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ئه‌گه‌رچی به‌نهێنی به‌ڵام به به‌شداریی سه‌دان كرێكار له ده‌ورووبه‌ری تاران به‌ڕێوه‌به‌رن. له‌و جێگه‌وه كه ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی ته‌عتیلیی ڕه‌سمی نه‌بوو، كرێكاران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، به‌گشتی نزیكترین ڕۆژی هه‌ینی به ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یان هه‌ڵده‌بژارد. له ساڵی ١٣٠٧ سه‌ره‌ڕای كه‌ش و هه‌وای زه‌بروزه‌نگ و سه‌ركوت، ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی مه‌ی، كرێكاران له گرووپی ٣ تا ٥ كه‌سی و به شێوه‌ی جیاجیا خۆیان گه‌یانده باخێك له ده‌ره‌وه‌ی شار كه پێشتر دیاری كرابوو. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا كه نزیك به ٨٠٠ كه‌س تێیدا به‌شدارییان كردبوو، وته‌بێژانی ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌باره‌ت به باروودۆخی كرێكاران، پێویستیی خه‌بات دژبه كۆنه‌په‌رستی، هاوپشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاری و هاوشێوه‌كانی، قسه و باسیان پێشكه‌ش كرد و پاشان سروودی شۆڕشگێڕانه به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌وه كه له به‌یانییه‌وه ده‌ستیپێكرد، ئاڵای سوور ده‌شه‌كایه‌وه. ساڵی دواتریش ڕێوڕه‌سمێكی هاوشێوه به به‌شداریی ٢ هه‌زار كرێكار به‌ڕێوه‌چوو كه ئه‌مجاره‌یان مه‌ئموورانی شاره‌بانی و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ڕێوڕه‌سمه‌كه و نزیك ٥٠ كرێكار له‌وانه ڕێبه‌ری یه‌كیه‌تییه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و پاش ئه‌م ڕووداوه ده‌یان هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ناچار خۆیان شارده‌وه.
ئه‌م باروودۆخه تا كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی په‌هڵه‌وی و ته‌نانه‌ت دواتریش درێژه‌ی بوو. به‌و مانایه كه كرێكاران له نه‌به‌ردی دایمیی خۆیاندا له‌گه‌ڵ چینی سه‌رمایه‌دار به پێی باروودۆخی سیاسیی كۆمه‌ڵگا، ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یان به شێوه‌ی ئاشكرا، نیوه ئاشكرا و نهێنی به‌ڕێوه‌بردووه.
شكۆدارترین و بێوێنه‌ترین ڕێوڕه‌سمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له ئێران، پاش ڕووخانی ڕژیمی پاشایه‌تی و له ساڵی ١٣٥٨دا به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ر داوای “شۆرای هاوئاهه‌نگیی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له تاران”، نزیك به ٥٠٠ هه‌زار كرێكار له‌م ڕێوڕه‌سم و خۆپیشاندانه به‌رینه‌دا به‌شداریان كرد. ڕیزی پته‌و و هه‌نگاوی قورس و قایمی كرێكاران، درووشمی: “یه‌كگرتن یه‌كگرتن، كرێكار یه‌كگرتن” و گه‌لێك درووشمی دیكه دژبه چه‌وسانه‌وه و نیزامی سه‌رمایه‌داری، شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی تارانی خسته له‌رزه و گشت سه‌رمایه‌داران و كۆنه‌په‌ره‌ستانی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی تۆقاند.
زۆری نه‌خایاند كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامیش ده‌ستی دایه كوشتار و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كرێكاران و كۆمۆنیسته‌كان و هێزه شۆڕشگێڕه‌كان. كۆمه‌ڵێكی به‌رینی له كرێكارانی پێشڕه‌و و وشیار له‌سه‌ر كار ده‌ركرد و ڕوانه‌ی زیندانی كردن. هێرشی كرده سه‌ر شۆراكان و باقیی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان و زه‌بروزه‌نگێكی بێوێنه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا زاڵ كرد.
ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی كۆماری ئیسلامی، هاوكات له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه كردنی هه‌مووجۆره كۆبوونه‌یه‌كی كرێكاری و سه‌ركوتی به‌رینی كۆبوونه‌وه و ڕێوڕه‌سمه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، ڕێگه‌ی به ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی خۆی له “خانه‌ی كاریگه‌ر” دا تا ڕێوڕه‌سمی فه‌رمایشی و كۆنتڕۆڵكراو به‌ڕێوه‌به‌رن تا ئه‌وه‌ڵه‌ن وای نیشان بده‌ن كه له كۆماری ئیسلامی‌دا به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ئازاده و دووه‌مه‌ن له‌م ڕێگه‌وه، هه‌م جێژن و ڕێوڕه‌سمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و هه‌م خواستی كرێكاران، به‌وه‌یكه ئه‌م ڕێكخراوه دژه كرێكارییه ئه‌نجامی ده‌دات، سنووردار بكه‌ن.
به‌ڵام كرێكاران هیچكات به خانه‌ی دژه كاریگه‌ر و شۆرای ئیسلامیی ڕژیم متمانه‌یان نه‌كرد و ته‌نانه‌ت له خراپترین باروودۆخی زه‌بروزه‌نگ و سه‌ركوتدا، به‌شێوازی جۆراوجۆر ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كرێكاریان به‌ڕێوه‌بردووه. بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری به‌ره‌به‌ره له ڕكوودێك كه به‌هۆی سه‌ركوته‌كانی ده‌یه‌ی ٦٠ تێیكه‌وتبوو هاته‌ده‌ر و له نیوه‌ی دووهه‌می ده‌یه‌ی ٧٠ و به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی ٨٠وه په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی. له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی ٨٠وه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران شایه‌دی شكڵ گرتنی ڕێكخراو و گرووپ و كۆمیته جۆراوجۆره‌كانه كه له هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌موو ساڵێ به‌شێوه‌یه‌ك و له شوێنێك، ده‌ست ده‌ده‌نه به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار.
ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، ئه‌ساسه‌ن به هیمه‌تی هه‌ر ئه‌م ڕێكخراو و گرووپ و كۆمیته جۆراوجۆره كرێكارییانه ڕێكخراوه و به‌ڕێوه‌چووه. له ساڵی ١٣٦٧ه‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا، به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی چووه قۆناغێكی نوێوه و كرێكارانی كوردستان سوننه‌ته تازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ڕۆژه گرینگه‌یان به‌ناوی خۆیان تۆمار كرد كه له ده‌رفه‌تێكی دیكه‌دا ده‌یده‌ینه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.