ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ده‌وڵه‌ته‌كانی به‌ریتانیا و كانادا به‌هۆی پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، ٣٣ به‌رپرسی سیاسی و ئه‌منییه‌تی ڕژیمیان خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، گه‌مارۆی به‌سه‌ر ١٠ به‌رپرسی باڵای ڕژیم و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له ئه‌شكه‌نجه و سه‌ركوتی خه‌ڵكدا سه‌پاندووه و وڵاتی كاناداش ٢٢ كه‌سایه‌تی سیاسی ڕژیمی به‌هۆی به‌شداریكردنیان له ئه‌شكه‌نجه، ئێعدام و سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران خستۆته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه و ڕاوێژكارانی به‌یتی خامنه‌ییش ده‌گرێته‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له نێو گه‌مارۆكانی به‌ریتانیا دا هاتوو، به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم و به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندانه‌كانن كه ناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: ”عه‌لی چوارمه‌حاڵی” و “غوڵامڕه‌زا زیایی”.