به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم مه‌یدان و شه‌قامی شاره‌كانی سنه، كرماشان و مهابادیان له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك به توندی میلیتاریزه كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژ به‌گرانی شه‌وی ڕابردووش له شاره‌كانی ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و هه‌روه‌ها خووزستان درێژه‌ی هه‌بووه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ شار و ئۆستانه‌كانی دیكه‌ی ئێران، شاره‌كانی كرماشان، سنه و مه‌هابادی به توندی میلیتاریزه كردووه. شایانی باسه كه تا ئه‌م كاته لانیكه‌م چوار هاووڵاتی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان كه‌سیش له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.