ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری به‌بۆنه‌ی ڕۆژی دانشجوو، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕژیم له شه‌قام و كۆڵانی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان بڵاوه‌یان پێكرا و كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منیه‌تییان به‌سه‌ر شاره‌كاندا زاڵ كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌شاره‌كانی پاوه، كامیاران، بۆكان و قوروه بازگه‌ی پشكنینیان له چوار ده‌وری شار داناوه و ئۆتۆمبێلی خه‌ڵك و مۆبایلی لاوان ئه‌گه‌ڕن و كێشه‌یان بۆ ژیانی ئاسایی خه‌ڵك سازكردووه و چالاكانی مه‌ده‌نی داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن مۆبایله‌كانیان بسڕنه‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن له مۆبایله‌كانین هه‌ڵنه‌گرن.