شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له سه‌پاندنی سزای ماڵی به‌سه‌ر ٤٢ ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان كرد.
شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران هه‌وڵه‌كانی شۆرای ئه‌منیه‌تی میللی وه‌كوو “لیدانی پێچه‌وانه‌ی نه‌عل” ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: بڕانی هێڵی ئینته‌رنێت به‌بیانووی كۆنكور و سه‌پاندنی سزای ٢٠ ملیۆن تمه‌نی به‌سه‌ر موعه‌لیمان به تۆمه‌تی “به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌ی دژه ئه‌منیه‌ت” له بڕیاره نایاساییه‌كانی شۆرای ئه‌منیه‌تی میللیه. شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران باروودۆخی ناله‌باری ئێستای كۆمه‌ڵگا و په‌راوێزكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی ئێران حاسڵی هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی باڵای ڕژیم ده‌زانێت به‌ڵام شۆرای ئه‌منیه‌تی میللی ئه‌و ڕاستیه‌ی قبووڵ نییه و فه‌هه‌رنگیان و ناڕه‌زایه‌تیه سه‌رانسه‌رییه‌كان به هۆكاری ئه‌و دۆخه ده‌زانێت و سزای ماڵی به‌سه‌ر موعه‌لیمان دا ده‌سه‌پێنێت.
