له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ڕژیم سزای شه‌لاق و سێ مانگ زیندانی ته‌علیقی به‌سه‌ر ١٧ كرێكاری شیركه‌تی ڕژیم سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ڕژیم له‌سه‌ر سكاڵای شیركه‌تی “ئازه‌رئاب” له ٢١ كرێكاری ناڕازی ئه‌و ناوه‌نده، چوار كرێكاری به بێ‌تاوان ناسیوه و سزای شه‌لاق و سێ مانگ زیندانی به‌سه‌ر ١٧ كرێكاری دیكه‌دا سه‌پاندووه. به‌وته‌ی كرێكاران، حۆكمه كه ته‌علیقیه و ده‌كرێت بیگۆڕین به سزای ماڵی.